لە غەززە ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا

بەهۆی گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەر لە سەر غەززە قەیرانی برسێتی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستدا و ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٣٧٦ کەس کە ١٣٤یان منداڵن.
سەرچاوەکانی تەندروستی لە غەززە راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا ٣ کەسی دیکە بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکی گیانیان لەدەستدا.
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی برسێتی شەهید بوونەتە گەشتە ٣٧٦ کەس کە ١٣٤یان منداڵن.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش و جینۆساید لە کەرتی غەززە و ٢ی ئاداری ٢٠٢٥ـەوە گەماڕۆیێکی توندی بە سەر غەززە سەپاندووە.
رژێمی داگیرکەر ڕێگری لە گواستنەوەی هەموو جۆرە خۆراک و دەرمانێک بۆ ناو غەززە دەکات و ئەمەش بووەی دروستبوونی قەیرانێکی توندی برسێتی لە ناوچەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە سریلانکا لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٦ کەسیش بریندار بوون.
کەتائیبی قەسام گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەسیرێکی سەهیۆنی بڵاو کردەوە. لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا کە لە ئۆتۆمبێلێکدا گیراوە کە بەناو کەرتی وێرانکراوی غەززەدا دەڕوات، ئەسیرەکە دەڵێت، "ئێمە پێمان وابوو ئەسیرەکانی حەماسین، بەڵام ڕاستییەکە ئەوەیە ئێمە ئەسیرەکانی حکومەتەکەمانین بە سەرۆکایەتی نەتانیاهۆ و بن گڤیر و سمۆتریچ."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١٠ ئەسیری غەززەیی ئازاد دەکات. ئەسیرە ئازادکراوەکان گواسترانەوە نەخۆشخانەی شەهیدەکانی ئەقسا لە دەیر بەلەح.
لەگەڵ گەماڕۆی توندی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قودس دەیان هەزار فەلەستینی لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.